در باره دنياى انشعاب!
سه‌باره‌ت به دونیای ئینشعاب!
له په‌یوه‌ند به بوحرانی نیو حزبی حیکمه‌تیسته‌وه
"مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا بیرکردنه‌وه‌ی مرۆیی (gegenstandliche) ڕاستییه‌کی بابه‌تییه یان نا، به‌هیچ جۆرێک مه‌سه‌له‌یه‌کی تیۆری نییه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌یه‌کی عه‌مه‌لییه. پێویسته مرۆڤ له پراتیکدا حه‌قیقه‌ت بسه‌لمـینێت، واته پراتیکه‌که‌ی"چالاکی"، هێزی بیرکردنه‌وه‌ی Diesseitigkeit) ) وه بوونی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه له‌م دونیایه‌ی ئێمه‌دا. مشومڕکردن له‌سه‌ر واقیعیبوون یا نه‌بوونی بیرکردنه‌وه به دابڕاو له پراتیک مه‌سه‌له‌یه‌کی سکولاستی(مه‌کته‌بی) په‌تییه. (مارکس "تێزه‌کان سه‌باره‌ت به فیورباخ/ تێزی دووهه‌م / ته‌ئکیده‌کان هی منه).
ئه‌مه تێزیکی هه‌ره‌گرینگی مارکسه له به‌رانبه‌ر فیورباخ و گشت ماددییه‌کانی پێش خۆی. بیرکردنه‌وه خۆی پرۆسه‌یه‌کی که‌ڵه‌که‌بوونی ماددییه‌و به‌م پێیه ته‌ئریخییه، به‌لام ته‌ئریخ پرۆسه‌یه‌کی نه‌پساوه‌و به‌رده‌وامه له‌هه‌مانکاتدا، ئالۆزه. له‌سه‌ر بناغه‌ی مه‌سائیل و ئاڵوگۆرو شۆرشه‌کانی پێشوو ناکریت هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ وه کاری شۆرشگێرانه‌ی ئه‌مڕۆ وه حزبی ئه‌مڕۆ نه‌ک به ته‌ئریخی کۆن به‌لکو به ته‌ئریخی چه‌ند ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر لێک بدرێته‌وه. ته‌ئریخی سبه‌ینی له‌سه‌ربناغه‌ی حه‌ره‌که‌تی شؤڕشگێرانه‌ی ئێستای کۆمۆنیسته‌کان له هه‌ر ووڵاتیکدا له‌نێو جه‌رگه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی ئێستای کۆمه‌ڵگادا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
حه‌لقه‌ی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی بیرکردنه‌وه"فکر" سیاسه‌ت، به‌رنامه، پلاتفۆرم و ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان، به‌کۆمه‌ڵگاو خه‌باتی چیانیه‌تییه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی فکری نییه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌یه‌کی پراتیکی ته‌واوه. پلاتفۆرم‌و سیاسه‌ت وئه‌وله‌ویه‌تی حزبێک یان باڵێک یان فراکسیۆنێک، به مه‌حزی ئه‌وه‌ی که باس له سوشیالیزم و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کاری کرێ گرته ده‌کات، نایکاته حه‌قیقه‌تێکی سه‌لمینراو، هه‌روه‌ک چۆن کۆمۆنیزم له باوه‌ڕبون به‌وانه‌وه ده‌ست پێناکات، به‌ڵکو پێشتر مه‌سه‌له‌یه‌کی پراتیکی یه، ئاماده‌کردنی به‌شی پێشڕه‌وی چینی کرێکار بۆ شۆڕشه‌که‌ی ، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی پلاتفۆرمی باڵێک له باڵه‌کانی نێو مه‌کته‌بی سیاسی حزبی حیکمه‌تی ده‌کاته حه‌قیقه‌تێکی سه‌لـمێنراو، واته حه‌قیقه‌تێکی نێو خه‌باتی چینایه‌تی کرێکار، مه‌سه‌له‌یه‌کی پراتیکی یه‌و وڕاستوخۆ به‌نده به عنصری فه‌عاله‌وه.
له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌ئریخی که‌ڵه‌که‌بووی فکری شۆڕشگێرانه‌و ته‌جروبه‌ی شۆڕشه‌کانی پێشوو، وه به‌شداری هه‌ریه‌ک له ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و له شۆرشه‌کانداو له نێو ئه‌حزابی جۆراوجۆردا، وه وه‌ک به‌شی ڕابه‌ری حزبێک یا بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری، حه‌تمه‌ن هه‌ر یه‌ک له ئێمه ئیختیاری خۆی ده‌کات، له سه‌ره‌تاوه ئیختیاری سیاسی، بۆ یه‌کێک له‌و دوو باڵه، یه‌کێک له‌و دوو پلاتفۆرمه، وه ئه‌مه ساده‌ترین کارێکه که ده‌بێت بکریت وه ئه‌مکاره کراوه له نێو ڕابه‌رانی حزبی حیکمه‌تیستدا. هه‌ر بۆیه ئێمه له به‌رانبه‌ر دوو باڵی جیاوازدا قه‌رارمان گرتووه، ئه‌مه دیسان کارێکی ئاساییه له نێو حزبێکدا ئه‌گه‌ر سیاسی بێت به مانای فراوانی ئه‌م چه‌مکه. به‌ڵام سه‌لماندنی حه‌قیانیه‌تی سیاسی وه دواتر حه‌قیانه‌تی قانونی و ئه‌ساسنامه‌یی، حه‌قیانه‌تی ئیدعای هه‌رباڵیک نییه به ئاره‌زووی خۆی، سه‌لماندنی حه‌قیقه‌ت کارێکی ئاره‌زومه‌ندانه نییه، به‌ڵکو پراتیکه، وه‌له‌وه گرینگتر به ناونیشانی هیزێکی کۆمۆنیستی پراتیکه له نێو به‌شی پیشڕه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کریکاریدا، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو سه‌لماندنی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه وه‌ک سوننه‌تێکی کۆمه‌لایه‌تی له نێو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م میتۆدۆلۆژییه هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرین هیچ شتێک له کۆمۆنیزم نامێنێته‌وه جگه له ناوه‌که‌ی نه‌بێت.
به‌ڵام هه‌موو کؤسپه‌که لیره‌دا خۆی مه‌ڵاسداوه!. واته بوونی حزبی حیکمه‌تیست وه‌ک هێزیک له نێو به‌شی پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی کریکاریدا. ئه‌مه له ئه‌بعادی کۆمه‌لایه‌تیدا نییه، یان ئه‌گه‌ر هه‌بیت نا مه‌لموسه. بۆیه ئه‌وکات پێوانه‌که ده‌گؤریت، له جیاتی پێوانه‌ی کۆمه‌لایه‌تی-چینایه‌تی، پیوانه‌ی جۆراوجۆر کاری خۆی ده‌کات به‌ر ئه‌ساسی فکرو خلوصیه‌تی فکری وتیۆری. سیاسه‌ت ده‌بێت به جه‌نگی نێو موخالفان،پلاتفۆرم و ئه‌وله‌ویه‌ت له جیاتی بۆ کرێکار بنوسرێت، له به‌رانبه‌ر باڵی موخالیفدا ده‌نوسریت، ئه‌ساسنامه ده‌بیته قانونگه‌لێکی نامه‌ربوت به دونیای ده‌ره‌وه، ده‌ڵین ئه‌ساسنامه‌ی حزبه!! وه‌ک ئه‌وه‌ی حزب پساوه به دونیای ده‌ره‌وه، له رستیدا پساوا…. بۆیه قدره‌تی قادریش ئه‌م خیلافاتانه وه‌صل ناکات به ئه‌بعادی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه. لێره‌وه ئینشعاب گرینگی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات له ئێستادا، بۆ بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌ری وه به‌تایبه‌ت بۆ به‌شی پێشره‌وو کۆمۆنیستی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر ئینشعاب له ئێستادا روبدات به‌ردێک به‌ر به‌ردێکی دیکه ناکه‌وێت له نێو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریدا، ئه‌مه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌هوه‌نمان بکاته‌وه و که‌مێک پشوو بده‌ین
زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌مان لێده‌دات له نێو بزوتنه‌وه‌یه‌کدا که تا ئێستا پای خۆی گرێ نه‌داوه‌ته‌وه به فعلو ئنفعالی بزوتنه‌وه‌ی کرێکارییه‌وه، ئومیدێک ناهێلیته‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ک که ته‌مه‌نی نزیک بۆته‌وه له 30 ساڵ و تا ئێستا به دروست و نادروست چه‌ندین حزبی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه. وه پاش خه‌باتی کۆمۆنیستی دوو ده‌هه له مه‌نسوری حیکمه‌ت وجه‌معیکی فراوان له ڕابه‌رانو کادرانی بزوتنه‌وه‌که‌مان که دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ندین حزبدا، وه ده‌وری پیشڕه‌و به‌رچاوی کۆرشی مۆده‌رسی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا، له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنه‌وه‌ی سوننه‌ته سیاسی‌و خه‌باتکاره کۆمۆنیستییه‌کان، وه گیڕانه‌وه‌ی کۆمۆنیزم بۆ سکه‌ی "ڕه‌یلی" ئه‌صلی خۆی( هه‌ر چه‌ند به‌کارهێنانی ڕه‌یل له‌م ڕۆژگاره‌دا بڕیک حه‌ساسه) …ڕودانی ئینشعابێکی پێش وه‌خت و نا مه‌ربووت به گرێوگؤله‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌رییه‌وه، زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له هه‌وڵو خه‌باتی دوو ده‌هه‌ی ڕابوردووی ئێمه.
له‌مباره‌وه میتۆدۆلۆجی لینین سه‌باره‌ت به ئینشعاب، ئینحلال ته‌له‌بی، ته‌که‌تولات… میتۆدۆلۆجییه‌کی مارکسستی وه مێژووی گرینگه له به‌رده‌ستی ئێمه‌دا. لینین له وتاری" سه‌باره‌ت به تێکدانی وه‌حده‌ت، شاراوه له ژیر هاواری وه‌حده‌ت دا" سه‌باره‌ت به ئینحلاته‌له‌بانی مه‌نشه‌فییه‌کان پێما ده‌ڵێت که باسی ئه‌و ته‌نها باسی پلاتفۆرم و سیاسه‌تی دروست نییه که بۆماوه‌ی 15 ساڵ (1898-1912 ) که له‌گه‌ڵ مه‌نشه‌فیه‌کاندا له یه‌ک حزبدا بوون تا کۆنفرانسی براغ، له مانگی کانونی دوه‌می ساڵی 1921 به‌ته‌واوی جیابونه‌وه) سه‌ره‌رای ئیختلافاتی قوڵی نێوانیان، به‌لام ئیختلاف نه‌ک ئیختیلافی مه‌کته‌بی وه نه یه‌ک ئیختلافی نا مه‌لموس، به‌ڵکو ده‌رکه‌وتنی ئیختلافاتی ئه‌و دوو باڵه له ئاستی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریدا، له به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌دا، له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌و نوێنه‌ره جیاوازه‌کانی بورژوازیدا، له‌سه‌ر مه‌سائیه‌له چاره‌نوسسازه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان.
لینین هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت که ئیختلافات هه‌یه وه ئه‌وه ئاسایی ترین دیارده‌یه‌که له حزبی سیاسی‌دا. به‌ڵکوو پێوانه‌ی ئه‌و که له‌به‌رانبه‌ر ترۆتسکیدا راده‌وه‌ستێت، کڕیکارانی پێشره‌و و ڕۆڵی ئه‌وانه له یه‌کلایکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یدا، به قازانجی جیهه‌تی سیاسی به‌لشه‌فیه‌کان، به‌ڵام جیهه‌تی سیاسی که وه‌ک حه‌قیقه‌تێک له نێو بزوتنه‌وه‌ی کڕیکاریدا سه‌لماوه له‌سه‌ر ده‌ستی کڕێکارانی پێشره‌و، ته‌نانه‌ت له‌مباره‌وه ئیشاره‌ت به ئاماره‌کان ده‌کات له هاتنه‌مه‌یدانی ڕیزێکی لاو‌و تازه‌ی کرێکارانی پێشره‌و و چۆنیه‌تی بلاوبونه‌وه‌ی ئۆرگانه‌که‌یان له چاو ئۆرگانی باڵ‌و ڕێکخراوه جیاوازه‌کانی نێو بزوتنه‌وه‌که‌دا.(من داوا له هاوڕییان ده‌که‌م خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره، به گرینگ وه‌ربگرن)
له کۆتاییدا: ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئینحلاته‌ڵه‌بییه‌ی که ئێستا سایه‌ی کردوه به‌سه‌ر هه‌ردوو باڵه‌که‌ی نێو حزبی حیکمه‌تیدا، ئه‌گه‌ر له باری سیاسییه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بوایه له نێو بزوتنه‌وه‌ی کڕێکاری دا له سه‌ر مه‌سائیله کۆمه‌لایه‌تییه‌کان، واته ئه‌گه‌ر له نێو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریدا ئێمه شاهیدی دوو سوننه‌تی جیاواز، دوو سیاسه‌تی جیاواز بوینایه‌و له باری کۆمه‌لایه‌تییه‌وه له سوننه‌تی خه‌باتکارانه‌ی کریکاریدا کاریگه‌ری دابنایه له‌سه‌ر به‌ره‌وپیش چوون یان ڕێگا گرتن له‌پیشره‌وییه‌کانی بزوتنه‌وه‌که ئه‌وکات، زۆر ئاسان نه‌ک من وه‌نه‌ک حزبی عێراق به‌ڵکو ته‌واوی کادران‌و ئه‌ندامانی حزبی حیکمه‌تی و رابه‌رانی کرێکاری قه‌زاوه‌تی خۆیان ده‌کردو باڵی خۆیان هه‌ڵده‌بژاردو خه‌تی سێهه‌م له نیو حزبدا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا پێک نه‌ده‌هات. من هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پایه‌یه بوو که له‌گه‌ڵ لێکترازانی ریزه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئیران نه‌بووم له ساڵی 2004دا.
ئێستاش ئه‌گه‌ر هه‌ردوو باڵه‌که له دونیای ئینحلال ته‌ڵه‌بی و ئێنشعابخوازی، له خه‌یاڵی ڕؤمانتیکی تیۆری و فکری رزگاریان بێت وه له قامه‌تی ڕابه‌رێکی سیاسی مارکسیدا دا ده‌ربکه‌ون، ئه‌وا خه‌تی سێهه‌م ده‌بیته خه‌تی زۆربه‌و حزب له لیکترازان و ئینشعاب رزگاری ده‌بێت. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له نێو هه‌ردوو باڵه‌کدا رابه‌رانێک هه‌ن به‌م قامه‌ته‌وه ده‌ربکه‌ون؟! ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ده‌سته‌وه ماوه، له‌م ماوه که‌مه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره وه‌رده‌گرینه‌وه. 1.1.2012