بایگانی

Archive for the ‘جعفر امین زاده’ Category

اپوزسيون کوردستان ايران با وضع کنونيش دو سال ديگر دوام نخواهد آورد ( مطلب به زبان کوردى )

فوریه 11, 2011 دیدگاه‌ها غیرفعال

ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌م حاڵه‌ی‌ ئێستایانه‌وه‌ دوو ساڵی‌ تر بڕ ناكه‌ن

ئا: ئاوێنه‌

"جه‌عفه‌ری‌ ئه‌مین زاده‌" كه‌ له‌ناو ریزه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌دا به‌ "جه‌عفه‌ره‌ سوور" ناسراوه‌و 16 ساڵ‌ له‌سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌بووه‌، ساڵی‌ 2009 ئه‌م‌و چه‌ند هاوڕێیه‌كی‌ به‌هۆی‌ ناكۆكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سازمانی‌ كوردستانی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئێران، ئه‌و حیزبه‌ی‌ به‌جێهێشت. ئێستا له‌جموجۆڵێكدان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی‌ خۆیان. ئه‌و، له‌م گفتوگۆیه‌ی‌ ئاوێنه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ عه‌بدوڵای‌ موهته‌دی‌و ئیبراهیمی‌ عه‌لیزاده‌ هیچ كامیان ته‌حه‌مولی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌ده‌كرد كه‌ ئه‌ویتریان كه‌سی‌ یه‌كه‌م بێت‌و ده‌ڵێت "جیابوونه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ یه‌كتریان پێقبوڵ‌ نه‌ده‌كرا".

بیشتر بخوانید…

دسته‌ها:جعفر امین زاده

کومەله مانند يک حزب اجتماعى … متن گفتگو با روزنامه دواروژ ( متن به زبان کوردى )

فوریه 1, 2011 دیدگاه‌ها غیرفعال

جه‌عفه‌ری ئەمینزادە: ده‌بێت به‌ده‌نه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ گوشاربخه‌نه‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان بۆ سازدانی دیالۆگ‌و لێكنزیك بوونه‌وه‌

كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌ چه‌ندین قۆناغی جیاجیادا تێپه‌ڕیوه‌‌و ئه‌مرۆش گه‌یشتۆته‌ قۆناغێك كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌دڵی لایه‌نگران‌و بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كورستان نییه‌. هۆی دروستبونی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای كۆمه‌ڵه‌ بۆ چه‌ندین هۆكاری جۆراوجۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئێستاش به‌نزیكبوونه‌وه‌ له‌ رۆژی 26ی رێبه‌ندان، رۆژی كۆمه‌ڵه‌، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌عفه‌ری ئه‌مینزاده‌، ناسراو بە جەعفەرە سوور، ئه‌ندامی ره‌وتی سوسیالیستی كۆمه‌ڵه‌، به‌ پێی توانا هه‌ندێك له‌و هۆكار‌و به‌ربه‌ستانه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رباس.
سازدانی: عەتا ناسرسەقزی

بیشتر بخوانید…

دسته‌ها:جعفر امین زاده