خانه > اطلاعيه > اطلاعيه کمپين فدراسيون پناهندگان عراقى براى جلوگيرى از ديپورت پناهجويان (اطلاعيه به زبان کردى) +پتيش براى امضا

اطلاعيه کمپين فدراسيون پناهندگان عراقى براى جلوگيرى از ديپورت پناهجويان (اطلاعيه به زبان کردى) +پتيش براى امضا

آوریل 4, 2012

بەلای دیپۆرت لەسەر پەنابەران هەڵگرن!
راگەیاندنی کەمپینی فیدراسیۆن بۆ بەرگرتن  بە دیپۆرتی په‌نابه‌ران
ئـــــازادی خــــــوازان،ئـــیــنــسان دۆســتـان،
حــزبــولایــهنـهسیاسیهکان،په‌رله‌مانتاران
هاوچارهنوسان، پهنابهرهدیپۆرتکراوهکان
زۆربه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو په‌لاماری هه‌موو ئه‌و دهستکهوتهئینسانیانهئهدهن که به‌رهه‌می رهنجو خه‌باتی خه‌ڵکی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی ئهوروپایەو له‌نیویاندا مافی پهنابهریە. تائێستا هەزاران پەنابەری کورد‌و عێراقی رووبەرووی فشاری دەرونی‌و فیزیکی، لێگرتنه‌وه‌ی یارمەتیو خزمه‌تگوزاریه‌کان، زیندانیکردن‌و مامه‌ڵه‌ی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی پۆلیس‌و پاشان سنورداشکردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی بوونەتەوە.

ئەم هەنگاوەی ولاتانی ئەوروپا لە کاتیکدا یە کە دۆخی عێراق بە قۆناغێکی سەختو دژوار‌دا تیدەپەرێت ، سەرەتاترین مافە بنچینەیەکانی ئینسان رووبەرووی هێرشێکی درندانە بۆتەوە. پشیوی کۆمەلایەتی نائەمنیوئینسان کوشتن وتەقاندنەوەوخنکاندنی هەموو دەنگێکی ئازاد… سیماسەرەکیکانی پیک دەهێنیت . بەو هۆیەوە بەدەیان ئینسان ناچارکراوە  ئاوارەو وەدەربەدەر بیت  و ژیانی  بەنابەری هە لبژێریت.تەنانەت تراژیدیا‌و دەیان رووداوی نەخوازراو لە ریگای ژیانی پەنابەریدا، خنکان لە دەریاو شاحینەکان تا کەوتنە کەمینی سەربازگاکانی سەر سنورکان، کەوتنە دەست باندە مافیایکان بە ئینسانەوە، بەشێک لە ژیانی پەنابەران پێک دێنیت.
به‌داخه‌وه حکومه‌تی عێراق، لەچه‌ند ساڵی رابردووا سیاسه‌تی هاوکاریو ئاسانکاری گرتۆتەبەر بۆ سنورداشکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. له‌کاتیکدا فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو حکومه‌تی له‌ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م کردەوە نایاسایی یە ئاگادارکردۆته‌وه،به‌لام تائێستا سیاسەتی ده‌ستی دهستیکردنو بێده‌نگی له‌ئاست ئەم مەسەلەیەدا درێژە پێدەدەن. نه ئهوهیهسیاسهتی هاوکاریکردنی ووڵاتانی ئەوروپی بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران راگرن نهئامادهشن وه‌لام به‌خواستی پەنابەرە دیپۆتکراوهکان بده‌نه‌وه.
 ئێمه‌وه‌کو فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی که‌مپینیکی ناره‌زایه‌تی  راده‌گه‌یه‌نیین بۆئەوەی فشاربخەینە سەر حکومەتی عێراق لەپێناو:

1.  حکومه‌تی عێراق بەرەسمی داوای راگرتنی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ولاتانی ئه‌وروپا بکات به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی عێراقی‌و کورد له‌گرتن‌و راونان‌و بەزۆر سنورداشکردنهوهیان بۆ عێراق.
2. حکومه‌تی عێراقی هه‌موو هاوکاریو ئاسانکاریەك بۆ به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران رابگرێت. هیچ هاولاتیه‌کی هه‌رێمی کوردستان‌و عێراق کهدیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌کرێته‌وه، وه‌رنه‌گیرێته‌وه.
3. په‌رله‌مانی کوردستان‌و عێراق په‌له‌بکات لهپەسەندکردنی ئه‌و پرۆژهبریارهی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی پهنابهرانو دیپۆرتکراوه‌کان، فیدراسیۆن خستووتیهبهردهمیان تا هه‌ردوو حکومه‌تی کوردستان‌و عێراق پابه‌ندبن بەجێبهجێکردنیانەوە.
4. حکومەتی هەرێم دەستبەجێ وەڵام بە کێشەی ئەو پەنابەرە دیپۆرتکراوانە بداتەوە لەبارەی پەیداکردنی کار‌و شوێنی نیشتەجێبوونەوە….
بانگەوازی تەواوی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی‌و حزب لایەنە سیاسیوپەرلەمانتارەکان،رۆژنامەنوسان دەکەین لە ئاستی دەرەوەو ناوەوەی عێراق وکوردستان پشتیوانی بکەن لە پیناو جیبەجێکردنی ئەو داخوازیاندا بەشیوەی گونجاوی خۆیان فشار بهێنن بۆ سەر حکومەتی عیراقی تا بەلای دیپۆرت لە ملی پەنابەران دەبیتەوە.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
2-4-2012
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم کەمپینە بەم  ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە پەیوەندی بگرن:
بەریتانیا:00447895636633
سویسرا: 0041788532004 – 0041787557786
کوردستان:07707524343 – 07702204844 – 07701421416

دسته‌ها:اطلاعيه